بەندکراوێکی نەخۆش بەبێ چارەسەری گەڕێندرایەوە بۆبەندیخانە

عومەرئاکبەی بەندکراوی نەخۆش بەبێ ئەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆبکرێت لە بەندیخانەی ئامەد گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی پاتنوسێ.دەوترێت لەکاتی پشکنینداناوبراو تووندوتیژی لەگەل کراوە.

گیراوی نەخۆش عومەرئاکبەی کە تووشی نەخۆشی هیپاتیدی جۆری (بی) بووە و گرێیەک لەپشتیدا دروست بووە، ٦مانگ پێش ئیستابۆ ئەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆبکرێت،لە بەندیخانەی پاتنوس گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئامەد. بەڵام بەبێ ئەوەی کە چارەسەری پزیشکی بۆبکرێت،ناوبراویان گەڕاندەوەبۆ بەندیخانەی پاتنوس.

ئاکبەی لەڕێگەی پێوەندی تەلەفونی بەبنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو، بەبێ ئەوەی کە هۆکارەکەی بۆڕوون بکەنەوە، ئەویان لە بەندیخانەی ئامەد گەڕاندووەتەوە بۆبەندیخانەی پاتنوس.

بنەماڵەی ئەوگیراوە ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەرئەوکردەوەی بەرپرسانی بەندیخانەکە دەربڕیوە.

ک٠ش