ترسی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕێپێوانی هەدەپە: ناوەندی هەدەپە گەمارۆدرا

پۆلیسی تورک بە ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری 'تۆما' ناوەندی هەدەپەیان لە شاری ئیستەنبوڵ گەمارۆ داوە.

لە کاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ هەدەپە لە ئەدیرنە و جولەمێرگ ڕێپێوان ئەنجامبدات، ناوەندەکەیان لە ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە بە ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری 'تۆما' گەمارۆ دراوە.

ڕێپێوانەکەی هەدەپە لە ئەدیرنە و جولەمێرگ بەرەو ئەنقەرە دەبێت، بەڵام پێش ئەوە قائیمقامەکانی جولەمێرگ و ئەدیرنە قەدەغەی هاتوچۆیان لەو دوو شارە ڕاگەیاندووە.

لەو چوارچێوەیەدا، پۆلیسی دەوڵەتی تورک، هەموو کۆڵانەکان کە دەگەنە بیناکەی هەدەپە لە گەڕەکی بایئۆغڵۆی ئیستەنبوڵ داخستووە و سەبازیان لەو شوێنانە بڵاو کردووەتەوە.

ئەلیف بولوت، هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیستەنبوڵ، لەو بارەیەوە بە ئاژانسی مەزۆپتامیای وتووە: پۆلیسی دەوڵەت پێش ڕێپێوانی دیموکراسی دەیەوێت جەماوەری ئێمە چاوترسێن بکات و ڕێگری لە خەباتەکانمان بکات.

ف.ق