توركیا له به‌رانبه‌ر جۆشی نه‌ورۆز خۆی پێنه‌گیرا و سه‌دان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
له دوای به‌ڕێوه‌چوونی میتینگه‌كانی نه‌ورۆزی به‌رخۆدان له باكووری كوردستان و توركیا، پۆلیسی توركیا سه‌دان كه‌سی له چه‌ندین شار ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له دوای به‌ڕێوه‌چوونی میتینگه‌كانی نه‌ورۆزی به‌رخۆدان له باكووری كوردستان و توركیا، پۆلیسی توركیا سه‌دان كه‌سی له چه‌ندین شار ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
حكوومه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له به‌رانبه‌ر جۆشی نه‌ورۆزی به‌رخۆدان خۆی پێنه‌گیرا و له دوای كۆتاییهاتنی میتینگه‌كانی دوێنێی نه‌ورۆزی به‌رخۆدان، سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئامه‌د
دوێنێ سه‌دان هه‌زار كه‌س نه‌ورۆزی به‌رخۆدانیان له مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئامه‌د پیرۆز كرد. له دوای كۆتاییهاتنی میتینگه‌كه زیاتر له ٧٠ كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه ٣٠ كه‌س له‌وانه منداڵن.
ئیزمیر
له مه‌یدانی گوندۆغدو-ی ئیزمیر له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی نه‌ورۆز زۆر كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌ر له ده‌ستپێكی پیرۆزبایی نه‌ورۆز ٤٠ كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له دوای كۆتاییهاتنی متینگه‌كه‌ش زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه له‌نێویاندا ژن و منداڵیش هه‌ن.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په هه‌ن. ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له به‌شی منداڵان-ی ئاسایشی ئیزمیر راگیراون.
ئیسته‌نبووڵ
له دوای پیرۆزباییه‌كان له مه‌یدانی ئۆزگورلوك-ی ناوچه‌ی باكركۆی ئیسته‌نبووڵ، زیاتر له ٨٠ كه‌س له‌وانه‌ی به‌شداری نه‌ورۆزی به‌رخۆدانیان كردبوو ده‌ستبه‌سه‌ر كران و گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ڤاتان.
ئه‌ده‌نه
له ئه‌ده‌نه دوای به‌ڕێوه‌چوونی میتینگی نه‌ورۆز، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر گه‌ل و له كاتی هێرشه‌كه‌دا ١٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
s.m