تۆڵه‌سێنانی گه‌لان به‌رپرسایه‌تیی خۆیان له‌ چالاكییه‌كانی ئیسته‌نبووڵ و مووغلا ڕاگه‌یاند

هێزه‌كانی تۆڵه‌سێنی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBÎM) به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌ چالاكییه‌كانی ئیسته‌نبووڵ و مووغلا ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئاگر له‌ ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وان بڵاوبوویه‌وه‌ و چه‌ندین گوند چۆڵ كران.

هێزه‌كانی تۆڵه‌سێنی یه‌كگرتووی گه‌لان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌ چالاكییه‌كانی ئیسته‌نبووڵ و مووغلا ڕاگه‌یاند. ئه‌و ئاگره‌ی له ناوچه‌ی‌ كارتاڵ ئایدۆس-ی ئیسته‌نبووڵ له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كی ئه‌و هێزه‌ كه‌وته‌وه‌، پاش هه‌وڵێكی زۆر كۆنتڕۆڵ كرا. هه‌روه‌ها له‌نێوان ناوچه‌كانی دالامان و میلاس هێشتا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌. ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ئاگره‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین گوند چۆڵ بكرێن.

s.m