دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: دوو سەربازگەمان سووتاندووە

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە چاناککالە، تەکرداغ، بورسا و ئیزمیر ٢ سەربازگە، بارهەڵگرێک و کۆگایەکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ یادی ئەبرۆ تیمتیک کە لە ڕۆژووی مردندا گیانی لەدەستدا و لەدژی تاوانەکانی دەستدرێژی سەربازانی تورک لە کوردستان، کات کاتی تۆڵەیە و بانگەوازی بۆ چالاکی کرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە لە چوار شار چالاکی سووتاندنیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر  ٢٧ی ئاب لە چاناککالە کۆگایەکی تورکەکانیان سووتاندووە و ٢٨ی ئاب لە تەکرداغ سەربازگەیەکیان سووتاندووە وەک وڵامێک بۆ دەستدرێژیەکانی سەربازانی تورک لە کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەمان ڕۆژ لە بورسا بارهەڵگرێک سووتێنراوە و دوای ڕۆژێک لە ٢٩ی ئابدا لە ئیزمیر سەربازگەیەکی سووتێنراوە.

هەروەها ٢٩ی ئاب لە ناوچەی بیگای چاناککالە گۆڕەپانێکی فراوان سووتێنراوە.

ف.ق