دەیان ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی پرۆژەی سزادانی تورکیا ڕادەگەیەننن

هەریەک لە دان کرینشو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی و لیز چینی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی کۆماریی لە ئەنجومەنی نوێنەران و سی پەرلەمانتاری دیکەی کۆماریخواز لە ئەنجومەنی نوێنەران، گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە پرۆژە بڕیارێک ڕابگەینن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکی.

هەریەک لە دان کرینشو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی و لیز چینی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبی کۆماریی لە ئەنجومەنی نوێنەران و سی پەرلەمانتاری دیکەی کۆماریخواز لە ئەنجومەنی نوێنەران، گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە پرۆژە بڕیارێک ڕابگەینن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، لەبەرانبەر ئەو هێرشە سەربازییەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا.

ئەو هەنگاوە دوای هەوڵەکانی سیناتۆر لیندسی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانان و کریس ڤان هۆلین، ئەندامی ئەنجومەنی پیران گەیشتە ئەنجام.

کریشنو وتی: "ئەو سزایانە درەنجامی هەڵەی ئیدارەکەیە لە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ باکوری سوریا. یارمەتییەک دەبێت بۆ هاوپەیمانەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هاوپەیمانیمان بوون لە شەڕی دژی داعش. پێویستە لێپرسینەوە لە ئەردۆغان و چەتەکانی سوپای سوریای ئازاد بکەین لەسەر ئەو کارانەیان. لەپێناو هاوپەیمانەکانمان و وڵات، زۆر پێویستە ئەو سزایانە جێبەجێ بکرێن".

هەروەها لیز چینی وتی: "پێویستە ئەردۆغان و ڕژێمەکەی ڕووبەڕووی سزای تووند ببنەوە بەهۆی ئەو هێرشە بێڕەحمانەی کردویانەتە سەر هاوپەیمانەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوانەی هەزاران قوربانیان دا لە شەڕی دژی داعش و هاوکاریان کردین لە پاراستنی وڵاتەکەمان. ئەو سزایانە تەنیا کاردانەوەیەک نییە دژی هێرشە تووندەکەی ئەردۆغان بۆ باکوری سوریا، بەڵکو کۆنگرێس لەمێژە مەترسی ئەوەی هەیە کە ڕژێمی تورکیا هاوکاری نەیارەکانی ئەمریکای وەکو ڕووسیا دەکات. ئەگەر تورکیا دەیەوێت وەکو هاوپەیمان ڕەفتار بکات، پێویستە پاشەکشە بکات لە هێرشەکەی. پێویستە سزا بدرێت لەسەر ئەو هێرشەی کردویەتییە سەر هاوپەیمانەکانمان لە باکوری سوریا".

ف.ق