رۆژ بە رۆژ بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش خراپتر دەبێت

دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ١٤ زیندانی نەخۆش و جەختیشی کردەوە کە دەبێت ئەو زیندانیانە ئازاد بکرێن.

دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش' بە مەبەستی تیشک خستنەسەر بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش لە بەندیخانەکانی تورکیا، لە ناوەندی کۆمەڵەش مافی مرۆڤ-لقی ئەنکەرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.

لە ٢٩٥مین هەفتەی چالاکیاندا دەستپێشخەریەکە تیشکی خستە سەر بارودۆخی ١٤ زیندانی نەخۆش لە بەندیخانەکانی تورکیا.  

نورای چەڤیرمەن بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی ئەنقەرە بەیاننامەی دەستپێشخەریەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، ئەوان بە هۆی مەترسیەکانی کۆرۆنا ناتوانن چالاکی و گردبوونەوە ساز بکەن و وتی:"مەترسیدارترین شوێن بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەندیخانەکانن. بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەش هیچ رێوشوێنێکی پێویست نەگیراوەتە بەر. بە پێی لێدوانێکی وەزیری داد لە ٤ بەندیخانەی ١٢٠ حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون."

چەڤیرمەن هاوکات رایگەیاند، لە گەڵ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی دادوەری پزیشکی راپۆرتێکیان لەسەر ئەو ١٤ زیندانیە نەخۆشە بڵاو کردووەتەوە و داوایان کردووە نابیت لە بەندیخانە بمێننەوە، بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی ئازادکردنیان نەداروە.

چەڤریمەن هاوکات وتی:"ئەو زیندانیانە تووشی نەخۆشی قوڕس و درێژخانەن بوون و وتی:" دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێن. بە چاوێکی جیاواز تەماشای ئەو زیندانیە نەخۆشانە دەکرێت و جیاکاری دەکرێت لە نێوان زیندانیاندا."

ز.ش