شه‌وی ڕابردوو زانیار مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیانی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج و زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه، په‌یامێكی هاوبه‌ش و كراوه‌یان ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هه‌ردوو زیندانییه سیاسییه‌كه ڕایانگه‌یاند: «له‌ناوبردنی فیزیكی و له‌سێداره‌دانی مرۆڤه‌كان یه‌كێكه له كۆنترین شێوازه‌كانی سزادان كه له سه‌رده‌می كۆنه‌وه هاتووه. حكوومه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كانی مێژووی ئێران له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕه‌وای ئێران (ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو كه له ئه‌نجامدا سیسته‌مێكی دیموكراتی بچه‌سپێت)، له‌سێداره‌دان وه‌ك ئامرازێك بۆ له‌ناوبردنی كه‌سایه‌تییه‌ناڕازییه‌كان به‌كاردێنێت. هه‌تا ئه‌م دواییه‌ش، له‌سێداره‌دانی كوردێك بۆ گه‌لانی ئێران نه‌بووه‌ته ڕووداوێكی ناڕه‌وا. چونكه هه‌میشه له لایه‌ن داموده‌زگه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه، كورد وه‌ك سه‌ربه‌خۆخواز و توندوتیژ پیشان ده‌درێن.»
«ئێمه وه‌ك زیندانیانی سیاسیی كه سزای له‌سێداره‌دانمان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له جوگرافیایه‌كی به ناوی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك زیندانیانی سیاسی له‌پێناو ئێرانێكی دیموكرات تێده‌كۆشین. داوا له داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م سزایه نامرۆڤانه‌یه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌توانێت به پشتبه‌ستن به داموده‌زگه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی خۆی، به‌رده‌وامی به‌م سیاسه‌ته بدات.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یاندا زانیار مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی ده‌ڵێن: «هیوادارین كه چالاكیی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، ببنه بنه‌مای هۆشیاربوونه‌وه‌ی ڕای گشتیی ئێران و كوردستان له به‌رانبه‌ر له‌سێداره‌دانی سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان. هیوادارین كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له ئێران ده‌وڵه‌تێك بونیاد بنرێت كه گرینگی به ئازادی و دیموكراتی بدات و مافه‌كانی گه‌لانی ئێران بپارێزێت.»
زانیار مورادی زیندانیی سیاسیی كورد خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. له ساڵی ٢٠٠٩ له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و ساڵی ٢٠١١ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. مورادی ئێستا له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ندكراوه.
ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ساڵی ڕابردوو به‌برینداری كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران و چه‌ندین مانگ له به‌ندیخانه‌ی ئیتڵاعات ئه‌شكه‌نجه درا. دواتر نێردرایه دادگه و سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
s.m