زووبەیرئایدار: پێویستمان بە ستراتژییەکی نەتەوەیی هەیە

زووبەیرئایدار،"هەرپارتییەک دەتوانێت بۆخۆی سیاسەت ودیپلۆماسی بکات.بەڵام چوارچێوەیەکی دەبی هەبێت. پێویستە کە هەنێک پێوان ڕەچاوبکەن لە چوارچێوەی پرسی نەتەوەییدا هاودەنگ بن.بۆئەم بەبەستە پێویستیمان بە ستراتژی نەتەوەیی هەیە".

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە چەند رۆژ پێش ئیستا ١٨هەمین جڤاتی گشتی خۆی بەڕێوەبرد،بۆ پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بڕیاری گرینگ درا.زووبەیرئایدارئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە لەسەرگرینگی یەکیەتی نەتەوەیی وبڕیارەکانی کەنەکە بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگەرپولیتیکا دوا.

ئایدارئەوەی خستەڕووکە یەکیەتی نەتەوەیی بۆهەمووگەلان گرینگە وبۆگەلی کورد لەم قۆناغەی ژیاندا گرینگترە.

ئایداروەبیری هێنایەوە کە کوردستان کراوەتە چوارپارچە و وتی، " گەل بۆخۆی پارچەکراوە ولەدۆخێکی ئاوەهادا بێدەنگ بوون لەهەمبەردوژمنانی کوردان هەڵەیە. دوژمن جیاوازی نێوان پارچەکان،عەشیرەکان، زاراوەکان، باوەڕی ومەزهەب بەکاردەهێنن و بەوڕەنگە کورد لەیەک دادەبڕین. دوژمن ستراتژییەکی بەردەوامی هەیە.بەڵام ئایا پشتگیری یەکیەتی کوردان هەمووکاتێک هەیە."

ئایدارئاماژەی بەئەوشەڕە کرد کە لەهەرێمەکەداهەیە وئەمشەڕەی وەک شەڕی جیهانی سییەم ناوی لێکرد و وتی، " ئەم شەڕە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا لەئارادایە کە کوردستانیش لەناویدایە.کاتێک کە مرۆڤ لەدەرەوە سەیری دەکات، دەبینێت کە کورد پارچەبووە، لە ستراتژی هاوبەشی نەتەوەیی بێ بەشن وهەرپارچەیەک لەگۆڕخۆی کاردەکات.لەبەرئەو هۆکارە بەڵگەی ستراتژی نەتەوەیی کە کەنەکە ڕایگەیاندووە لە ئاستی ژیانیدا زۆرگرینگە.

هەرحیزب ولایەنێک دەتوانیت سەربەخۆیانە سیاسەت و دیپلۆماسی بکات.بەڵام دەبێت چوارچێوەیەکی هەبێت. پێویستە کە هەرکەسێک بە هەنێک پێوەرپایبەند بێت ولەسەرپرسە نەتەوەییەکاندا ستراتژییەکی هاوبەشیان هەبێت. هەربۆیە پیویستیمان بە ستراتژییەکی هاوبەشی نەتەوەیی هەیە. هەوڵە تاک لایەنەکان ناتوانێت چارەسەربێت.هاوکات لەگەل ستراتژی نەتەوەیی یەکیەتی هێزەکان پێویستە. هێزەکانی پاراستن لە بن چەترێکدا دەتوانن کاربکەن، ناوەندێکی دیپلۆماسی دابمەزرێت وسەرچاوە ئابورییەکان بەشێوازێکی یەکسان وبەرابەر بڵاوبکرێتەوە."

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە، زووبەیرئایدارباسی لەوەکرد کە ئەم بابەتانە هەرهەموویان گرینگی خۆی هەیە، بەڵام بابەتەی گرینگتروسەرەکی ستراتژی لەسەرئەساسی یەکیەتی نەتەوەییە.

زووبەیرئایداروتی،" پێویستە ئۆرگانیک دابمەزرێت کە ئەوستراتژیە بەڕێوە ببات و ناوەندی بڕیاردانی دیپلۆماسی نەتەوەیی وکۆردیناسیۆنی نەتەوەیی بەریوەببات. ئەوسێ بەشە گرینگن. لەناوهەلومەرجی شەڕی جهیانی سێیەم ئەگەرئێمە بتوانین ئەوشتە پێک بهێنین، ئەگەر بەڕاستی بتوانین ئێمە لەناوخۆو دەرەوە هەنگاوی گرینگ بنێین لە جیهاندا قورسایی خۆمان مسۆگەردەکەین. ئەوکات کەس ناتوانیت هێرش بکاتەسەرمان. وزە وهێزی کوردان هەیە. دەبێت ئێمە ئەوراستیە ببینین ولەم کاتەدا یەکیەتی نەتەوەیی خۆمان بگەێنینە ئەنجام."

ک-ش