زیندانییه‌كی كورد له زینداندا كۆچی دوایی كرد
زیندانیی كورد محه‌مه‌د گۆك (٦٢ ساڵان) له زیندانی پیتی «ت»ی ده‌وڵه‌تی تورك له ته‌رسووس، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
زیندانیی كورد محه‌مه‌د گۆك (٦٢ ساڵان) له زیندانی پیتی «ت»ی ده‌وڵه‌تی تورك له ته‌رسووس، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ڤه‌یسه‌ل گۆك برازای زیندانییه‌كه ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له هۆبه‌ی ج-١٦ مامی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه. محه‌مه‌د گۆك له ساڵی ١٩٩٥-ه‌وه له زینداندابوو.
ته‌رمی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی پشكنینی دادی گوازرایه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له شاری ئه‌ده‌نه، دواتریش ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی كرایه‌وه و بڕیاره له گۆڕستانی ئاسری له ناوچه‌ی جه‌یهان به‌خاك بسپێردرێت.
s.m