میدحات سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەی ئەو منداڵە کوردە قسەی کرد کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین بووە ئامانجی توندوتیژی هێزەکانی پۆلیس. سانجار لەگەڵ باوکی محەمەد ئەردال قسەی کرد و پێی ڕاگەیاند کە هەدەپە لەگەڵ ئەوانە.
سانجار باسی ئەوەی کرد، ئەو نسێبین باش دەناسێت، هەموو ژیانی منداڵی خۆی لە نسێبین تێپەڕاندووە، باش دەزانێت ژیانی منداڵێک لە نسێبین چەند ناخۆشە و سەختە، بۆیە ئەو شتەی بەسەر ئەو خانەوادەدا هاتوو باش دەزانێت و باش لێیان تێدەگات.
'دەست لە ڕووداوەکە هەڵناگرین'
سانجار ڕاشیگەیاند، ئەوان لەگەڵ خانەوادەی ئەو منداڵەدا دەبن و بە ناوی پارتەکەی لێکۆلینەوە لەو ڕووداوە دەکەن وتی، ئەوان پەرلەمانتارانی مێردینیان ئاگادار کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوە بکەن و باش دەزانن کە پارێزگاری مێردین بە جددی لێکۆڵینەوە ناکات و هەوڵێک بۆ پەردەپۆشکردنی ڕووداوەکە هەیە.
'هەوڵیاندا پەردەپۆشی بکەن'
سانجار رایگەیاند، ٢٠ ڕۆژە ڕووداوەکە دەشاردرێتەوە و دوای ئەوەی دیمەنەکان بڵاوکرانەوە پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بە ڕاگەیەنراو هەوڵیاندا رووداوەکە پەردەپۆش بکەن و وتی،" بەڵام لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا وتیان، بەردیان گرتووەتە پۆلیس و بەم شێوەیە بیانۆیان بۆ ئەو هێرشە بەقینە دۆزیەوە. ئەوانەی کە ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە ئاشکرایان کرد کە هاوبەشی هێرشەکەن. لەو تەمەنەدا هاویشتنی بەرد نابێتە بیانۆ بۆ ئەوەی تەقە بکرێت و هێرشێکی بەو شێوەیە ئەنجامبدرێت. منداڵێک لەو تەمەنەدا ناتوانێت بە بەرد باڵی چۆلەکەیەکیش بشکێنێت."
'هێرشەکە لەدژی ناسنامەی کوردە ئەنجامدراوە'
سانجار ئەوەی خستەڕوو کە ئەو هێرشەی بەرانبەر ئەو منداڵە ئەنجامدراوە لەدژی ناسنەی گەلی کوردە و وتی،"عەقلیەتی ئەم دەسەڵاتە وایکردووە کە ڕق و کینی هێزە ئەمنیەکان لە جۆگرافیای کوردەکن زیاتر ببێت. ئەو ڕقە پشت بە عەقلیەتی دەسەڵات دەبەستێت. ئەو ڕق و کینەیە بە تایبەت ەدژی جۆگرافیا و منداڵانی کورد دەکرێت. بۆ ئەوەی ڕق و کینەی بەرانبەر کورد و بە تایبەتی منداڵانی کورد کۆتایی پێبهێنرێت، هەدەپە بڕیاریداوە کە هەموو کاتێک تێبکۆشێت و ئەوەش هۆکاری هەبوونی هەدەپەیە.
باوکی ئەڕداڵ: چەندین ڕۆژە لە ترسا کوڕەکەم دەلەرزێت
باوکی ئەڕداڵ لەبارەی رووداوەکە بە هاوسەرۆکی هەدەپەی ڕاگەیاند کە دوای هێرشەکە کوڕەکەی چەندین ڕۆژە لە ترسا دەلەرزێت. هەروەها سوپای خۆی پێشکەش کرد کە لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و داوای کرد ڕق و کینی و هێرشی سەر کوردستان کۆتاییان پێبهێنرێت.
ف.ق