ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر له ٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ربازانی توركیا هۆڵی دادگه‌یان گه‌مارۆ دا كه له به‌ندیخانه‌ی سیلیڤری بوو. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه كرد و سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ریش له هۆڵی دانیشتنه‌كه ئاماده بوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی پلاتفۆڕمی مافناسانی ئازادیپارێز (OHP)، كۆنسوڵه‌كانی كه‌نه‌دا و سوێد و پارێزه‌رانی ژووری پارێزه‌رانی له‌نده‌ن ئاماده بوون. هاوكات په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په دڵشاد جانباز، زوله‌یخا گولوم، ئه‌رۆل كاترجیئۆغلوو، توما چه‌لیك و زۆر كه‌سی دیكه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون. سه‌ربازان له كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاڵاكانی هه‌ده‌په‌دا گرت.
ده‌میرتاش به‌رگری له خۆی نه‌كرد
ده‌میرتاش له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه له كاتی دانیشتنه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و گوتی: «من پێشتر له دووهه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی باكركۆی به‌رگریم له خۆم كرد كه به سیسته‌می SEGBİS (ده‌نگ و ڕه‌نگ) به‌شداریم كردبوو. ئێوه ئه‌و به‌رگریه‌تان خسته دۆسیه‌كه. له‌به‌رئه‌وه ئێستا نامه‌وێ به‌رگری له خۆم بكه‌م. ده‌مه‌وێت پارێزه‌ره‌كانم مافی قسه‌كردن وه‌ربگرن.»
پارێزه‌ر فورات ئه‌پۆزده‌میر مافی قسه‌كردنی وه‌رگرت و گوتی: «چاوه‌ڕوانی ئێمه له دادگه‌ی به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه كه ئێوه به گوێره‌ی په‌یڕه‌و مامه‌ڵه بكه‌ن. وه‌رگرتنی به‌رگری كردنه‌كه‌م له دووهه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی باكركۆی وه‌ك دوایین به‌رگری له‌خۆكردن، ناحقووقییه.» له دوای قسه‌كردنی پارێزه‌ران و خۆپاراستنی سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، ده‌سته‌ی دادوه‌ران پاش ناوبڕێك بڕیاری دا.
ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری دا سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیكردن بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردن بۆ سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر ببرێته‌وه.
s.m