شاندێکی شەنگال لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبووە
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و پارتی ئازادی و دیموکراسی کە ٢ ڕۆژە لە سلێمانین، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووە.
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال و پارتی ئازادی و دیموکراسی کە ٢ ڕۆژە لە سلێمانین، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووە.
شاندەکەی شەنگال کە لە حسێن حەجی بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)، قاسم خەلەف بەرپرسی پەیوەندیەکانی پادێ و هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی شەنگال پێکهاتبوو، دوو ڕۆژە سەردانی سلێمانی کردووە. ئەمڕۆش لەگەڵ یەنەکە و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووە.
سەرەتا سەرهەد خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەنەکە و بەرپرسانی پەیوەندیەکانی یەنەکە پێشوازیان لە شاندەکە کرد. دواتر شاندەکە سەردانی گۆڕانی کرد و لە لایەن بەختیار عومەر بەرپرسی ژووری سیاسی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە ناوەندی سەرەکی بزووتنەوەکە پێشوازی لێکرا.
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە و کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان حسێن حەجی ئەندامی شاندەکە وتی،"ئامانجمان ئەوەیە کە ئێمە وەک لایەنە کوردیەکان لەبارەی شەنگال و رێگریکردن لە پیلانەکانی داگیرکەران لەبەرانبەر شەنگال، بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش. هەروەها داوامان لە لایەنە سیاسیەکان کرد کە پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال بکەن."
حەجی ئاماژەی بە چاوپێکەوتنەکان کرد و ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی بوون و بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و رێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ دەدەن.
ف.ق