له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گۆشه‌گیری شه‌رمه‌زار كرا
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له برۆكسل چالاكییه‌ك ساز كرا و داوا له داموده‌زگه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرا بێده‌نگ نه‌بن.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له برۆكسل چالاكییه‌ك ساز كرا و داوا له داموده‌زگه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرا بێده‌نگ نه‌بن.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا چالاكییه‌ك ساز كرا و بانگی داموده‌زگه‌كانی ئه‌ورووپا كرا بێده‌نگ نه‌بن.
چالاكییه‌كه كه له لایه‌ن ناڤ-به‌ل (NAV-BEL) ڕێكخرا، به ڕێزگرتن له شه‌هیدانی تێكۆشینی ئازادیی كوردستان و قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ستی پێكرد.
له چالاكییه‌كه‌دا درووشمی «ئه‌ردۆغانی كوژه‌ر» و «دوێنێ هیتله‌ر، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان» گوترانه‌وه. له چالاكییه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) فاتۆش گۆكسوونگوور ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی ٥ مانگه چالاكان له مانگرتن له خواردندان. سه‌رنجی خسته سه‌ر داواكارییه‌كانی مانگرتوان و بانگی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) و ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاست مانگرتنه‌كان بێده‌نگ نه‌بن.
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل ڕه‌مزی كارتال له گوته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به مانگرتن له خواردن بێده‌نگیی نێونه‌ته‌وه‌یی شكێنراوه به‌ڵام داموده‌زگه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سی پی تی بێده‌نگن. كارتال گوتیشی، تا كۆتایی به گۆشه‌گیری دێت چالاكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
s.m