له زیندانی دوزجه زیندانییانی مانگرتوو ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن
له زیندانی پیتی «ت»ی چیلیملی له شاری دوزجه به‌رپرسانی زیندانه‌كه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه‌كان ده‌ده‌ن و فشاریان ده‌خه‌نه‌سه‌ر.
له زیندانی پیتی «ت»ی چیلیملی له شاری دوزجه به‌رپرسانی زیندانه‌كه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییه‌كان ده‌ده‌ن و فشاریان ده‌خه‌نه‌سه‌ر.
ئاشكرابوو كه له زیندانی پیتی «ت»ی چیلیملی له شاری دوزجه به‌رپرسانی زیندانه‌كه زیندانییانی سیاسی‌یان ئه‌شكه‌نجه داوه. هه‌روه‌ها خستوویاننه‌ته ژووری تاكه‌كه‌سی و ده‌ستیشیان له‌پشته‌وه كه‌له‌پچه كردوون.
زیندانییه‌كان نامه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) ناردووه و باسی بارودۆخی خۆیان كردووه. داوا ده‌كه‌ن شاندێكی پارێزه‌ر، پزیشك و ده‌روونناسان سه‌ردانی زیندانه‌كه بكه‌ن. زیندانییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و زیندانییانه‌ش ئه‌شكه‌نجه دراون كه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه.
له نامه‌كه‌یاندا باسیان له‌وه كردووه، ماوه‌ی ٤ ساڵه له زیندانی پیتی «ت»ی چیلیملی له شاری دوزجه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. «له نیسانی ٢٠١٨ به‌دواوه زه‌خته‌كان زیادیان كردووه. له ١٨ی ئایاردا له شه‌وێكدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر قاوشه‌كه و لێیانداین. كاتێك خانه‌واده‌كانمان هاتن بۆ دیده‌نی، برینی سه‌ر ڕووی ئێمه‌یان بینین. دوای برینداركردنیش ته‌داوییان نه‌كردین. له‌نێوماندا زیندانیی نه‌خۆشیش هه‌بوون. خانه‌واده‌كانمان سكاڵایان تۆمار كرد، به‌لام لێپرسینه‌وه نه‌كرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سزای نارده ژووری تاكه‌كه‌سی، ڕێگرتن له ته‌له‌فۆن كردن و چاوپێكه‌وتنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندین.»
زیندانییه‌كان داوای پشتیوانی‌یان له ڕای گشتی و ڕێكخراوه‌كانی مرۆڤ كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه سزای ئه‌و زیندانییانه دراوه كه مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تیان له خواردن دژ به گۆشه‌گریی سه‌ر ئۆجالان ڕاگه‌یاندووه. داوایان كرد شاندێك له پارێزه‌ر، پزیشك و ده‌روونناسه‌كان سه‌ردانی زیندانه‌كه‌یان بكه‌ن.
s.m