له باكووری كوردستان و توركیا وێڕای به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ نه‌ورۆز، ئه‌مڕۆ ملیۆنان كه‌س ڕژانه مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز.
له شاره‌كانی ئامه‌د، ئه‌ده‌نه، مێرسین، عوسمانیه، هاتای، سێرت، مه‌ڵه‌تی، سه‌مبوور، مه‌ڕه‌ش، دیلۆك، ته‌كیرداغ، ئه‌نقه‌ره، ئه‌سكیشه‌هر، كۆنیا، ئورفا، دێرسم، باتمان، ئه‌رزنجان، خارپێت، چه‌ولیك، ئیزمیر، ده‌نیزلی، بالكشه‌هر، مانیسا، موگلا، گه‌ڤه‌ر، جۆله‌مێرگ، وان، ئیدر، قه‌رس، ئاگری، به‌دلیس، تاتوان، جزیر، نسێبین و مووش گه‌ل به ڕۆحی به‌رخۆدانی عه‌فرین و پێداگری له‌سه‌ر تێكۆشانی ئازادی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
له میتینگه‌كانی نه‌ورۆزی باكووری كوردستان و توركیا، گه‌ل له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان، داگیركردن و تاڵانكردنی عه‌فرین، باری نائاسایی، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، گرتن و تۆقاندنی ده‌وڵه‌تی توركیا په‌یامێكی به‌هێزیان دایه فاشیزمی تورك. درووشمه‌كانی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» له مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز ده‌نگی ده‌دایه‌وه. جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ندین په‌یامی سیاسی، به‌شداربوان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و كردنی هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌رێمییه‌كان جۆش و خرۆشیان به نه‌ورۆز دا.
له دوای كۆتایی هاتنی میتینگه‌كانی نه‌ورۆز، پۆلیسی توركیا له مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆز ده‌یان كه‌سی له باكووری كوردستان و توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
s.m