له هانۆڤه‌ر یادی شه‌هیدانی مانگی ئایار كرایه‌وه
له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا یادی شه‌هیدانی مانگی ئایار(گوڵان) كرایه‌وه.
له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا یادی شه‌هیدانی مانگی ئایار(گوڵان) كرایه‌وه.
مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد - NCDK و ئه‌نجومه‌نی ژنانی ڕۆناهی ساز كرا.
له مه‌ڕاسیمه‌كه، باران ساڵح ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی - په‌یه‌ده قسه‌ی كرد و گوتی: ئێمه له به‌رانبه‌ر یادی شه‌هید حه‌قی قه‌رار، غوربه‌ت ئایدن و هاوڕێكانی به‌رێزه‌وه به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد كه له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بن.
جوان چه‌ولیك هاوسه‌رۆكی NCDK له هانۆڤه‌ر گوتی: بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد ٤٠ ساڵه قوربانی گه‌وره ده‌دات. گه‌لی كورد هه‌تا ده‌گاته ئازادی هه‌رگیز له‌م ڕێگه‌ی خه‌باته ناگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ده‌په پانێلێكی ساز كرد
له هه‌مان ناوه‌ند، كۆردیناسیۆنی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له ئه‌ورووپا پانێلێكی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا ڕێكخست. هاوشاره‌داری جزیر له‌یلا ئیرمه‌ت و هاوسه‌رۆكی ناڤده‌م تاهیر كۆچه‌ر له پانێله‌كه‌دا بۆ ئاماده‌بوان قسه‌یان كرد.
s.m