فەهیمە توران دایکی ئاشتی لە ئیزمیر کۆچی دوایی کرد

فەهیمە توران دایکی ئاشتی بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە ئیزمیر کۆچی دوایی کرد. بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆو بۆ رێگری لە نەخۆشیی کۆرۆنا تەرمی فەهیمە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە و کەسوکارە نزیکەکەیەوە بە خاک سپێردرا.

فەهیمە توران ئەندامی دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتی لە ئیزمیر کۆچی دوایی کرد. تەرمی توران گۆڕستانی دۆغانچای بە خاکسپێردرا.

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشیی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە تەنها بنەماڵە و کەسوکاری نزیکی بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی فەهیمە توران بوون. توران تەمەنی ٥٩ ساڵ بوو و نزیکەى ٢ ساڵ بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو بوو و لەو ماوەیەدا لە ژێر چارەسەری پزیشکدا بوو.

ژ.ت