لە رحا ٣ کەس دەستگیرکران

لە ناوچەکانی پرسوسی و وێرانشار لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٣ کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە ناوچەی پرسوسی رحا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی باران کاراک و لە دواى پشکنینى ماڵەکە کاراک-یان دەستگیرکرد و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئەو ناوچەیە.

لە گەڕەکی ئەلبەنگەدی لە ناوچەى وێرانشار بە پاساوی بڵاوکردنەوەى بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ٢ هاووڵاتی بە ناوەیکانى حەسەن کاباک و عەبدولقادر چالاگان دەستگیرکران و ئەو ٢ هاووڵاتییەیان گواستەوە بۆ فەرماندەیى جەندرمەکانى ئەو ناوچەیە.

ر.م