لە ستۆکهۆڵم داوای بایکۆتکردنی تورکیا دەکرێت

ژنانی گەنجی ئازاد، لە شاری ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی وڵاتی سوید چالاکیەکیان ئەنجامدا و داوایان کرد کە کەلوپەل و سەردانی گەشتیاری بۆ تورکیا بایکۆت بکرێت.

ژنانی گەنج لەبەردەم سۆپەرمارکێتی 'ئێچ ئاند ئێم'دا کۆبوونەوە و پانکارتێکیان بەدەستەوە بوو کە لەسەری نوسراوە 'بایکۆتی تورکیا بکە'.  لە چالاکیەکەدا دەربارەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی تورکیا کە لە دەرەوەی چوارچێوەی مرۆڤایەتین، برۆشوور بڵاوکرانەوە.

یەکێک لە چالاکوانان بەناوی سیتاک ئورمیە دەستنیشانی کرد کە ئەوان بە چالاکیەکەیان داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین، باکوور و باشووری کوردستان شەرمەزار دەکەن و داوا لە گەلی سوید دەکەن کە بۆ مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی تورکیا نەکەن.

ئورمیە وتیشی "بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، گەلی سوید لە ڕژێمی تورکیا ناڕازین، بۆخۆیان دێنە لامان و داوای برۆشوورمان لێ دەکەن. کاتێک کە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین دەڵێن کە ئەوان دژ بە سیاسەتەکانی ئەردۆغانن".

ژنانی گەنجانی ئازاد، ئاشکرایان کرد کە کەمپەینەکەیان بۆ بایکۆتکردنی تورکیا، بەرفراوانتر دەکەن.

ک-ش