لە شاری دورنی ئەڵمانیا یادی قاسم ئەنگین بەرز راگیرا

لە شاری دورنی ئەڵمانیا چالاکییەک بۆ بەرزراگرتنی یادی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول) ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە بەڕێوەچوو، کە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دا لە ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە برادۆست شەهید بووە.

چالاکییەکە بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهید قاسم ئەنگین بە خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن دەستیپێکرد. ئەوانەى لە چالاکییەکەدا وتەیان پێشکەشکرد وتیان "شەهید قاسم ئەنگین یەکێک لەو هەڤاڵانە بوو، کە لە تێکۆشانی ئازادیی کورددا هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ئازادیی گەلەکەى و کوردستانی ئازاد بەکارهێنابوو.

قاسم ئەنگین کەسێکى سەرکەوتو بوو، کەسایەتییەکى تێکۆشەرانەى گەورەى هەبوو و لەبەر ئەوەش بۆ گەلی کورد شەڕڤان و فەرماندەیەکى گرنگیی ئازادییە".

لە چالاکییەکەدا هەڵبەستی ئەنگین خوێندرایەوە و سینەفزیۆنێک لەسەر تێکۆشان و ژیانی بڵاوکرایەوە.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی پێهات.

ژ.ت