لە فەرەنسا هێرشەکانى سەر مەخمور و شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا ئیدانە کران

هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا، کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال بە ئەنجامدانی چالاکی لە شارەکانی پاریس و تۆلۆس ئیدانە کران.

لە ناوچەى ڤیلیەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشە ئاسمانییەکانى دوێنێ شەوی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر کامپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا ئیدانە کران.

لە چالاکییەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆغان" ، "بمرێ رژێمی فاشیستی تورک" وترانەوە.

هاوکات لە شاری تۆلۆسی فەرەنسا دەستەیەک لە چالاکوانان کۆبوونەوە و بە ئەنجامدانی چالاکییەک هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەریان بۆ سەر مەخمور و شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا ئیدانە کرد.

ژ.ت