لە مانگێکدا ٣٩ و لە ١١ مانگدا ٤٣٠ ژن کوژراون

بە پێی ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی (پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین) لە مانگێکدا ٣٩ و لە ١١ مانگدا ٤٣٠ ژن کوژراون.

لە ڕاپۆرتی پلاتفۆرمەکەدا دەگۆترێت، "تا دەرنەکەوێت ژنان لە لایەن کێ و چۆن دەکوژرێن، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دانیشتنی دادگا بەرێوەناچێت و سزا نادرێن و توندوتیژی بەردەوام دەبێت."

لە پێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی مانگێکدا ٣٩ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. لە پێی هەمان ڕاپۆرت ١١ رووداوی کوشتنی ژنان وەک مردنی بە گۆمان تۆمارکراون. دیارینەکراوە ١٩ ژن بۆچی کوژراون، ٤ ژن بە هۆی بیانوی ئابوری، ٥ ژن بە هۆی داواکاری جیابوونەوە کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەوترێت، "دیارینەکراوە ١١ ژن لە لایەن کێ کوژراون، ١١ پیاو لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە، ٢ ژن لە لایەن هاوسەرەکانی پێشوویانەوە، ٤ ژن لە لایەن باوکیانەوە، ٣ ژن لە لایەن خزمەکانیانەوە، ٢ ژن لە لایەن کوری خۆیانەوە، ژنێک لە لایەن برای خۆی و ٤ ژنیش لە لایەن خۆشەویستەکەیانەوە، کوژراون."

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت، "لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا ٤٣٠ ژن کوژراون. هەمان پلاتفۆرم ڕایگەیاندبوو، لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٢٨ ژن، لە ساڵی  ٢٠١٧دا ٤٠٩ ژن و لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٤٠ ژن کوژراون."

ف.ق