لە پاریس یادی قاسم ئەنگین کرایەوە

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد ئێوارەی دوێنێ ١٢ی حوزەیران لە مۆنۆمێنتی بازیلیکا لە پاریس چالاکییەکیان بۆ یادی قاسم ئەنگین و ئیدانەکردنی دەوڵەتى تورک رێکخست.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد و یادی قاسم ئەنگینیان کردەوە، کە لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورک دا شەهید بوو بوو.

چالاکوانان لە بەردەم مۆنۆمێنتی بازیلیکا لە پاریس کۆبوونەوە و راگەیاندراویان خوێندەوە و دواى خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە پۆستەرێکیان بۆ یادی شەهید قاسم ئەنگین بەرزکردەوە کە لە سەری نووسرابوو "لە ئەوروپاوە تاوەکو چیاکان، رێگاکەت رێگای ئێمەیە" و پۆستەرەکەیان لەسەر مۆنۆمێنتەکە هەڵواسی.

چالاکییەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بکوژ ئەردۆغان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت