لە کۆپنهاگن و لاڤیرۆ و ئێسن چالاکی بۆ ئازادیى ئۆجالان ئەنجامدران

لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختى دانیمارک و لە کەمپی لاڤیرۆ لە یونان و لەشاری ئێسنی ئەڵمانیا پیلانێگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم ئیدانەکرا و داواى ئازادی بۆ ئۆجالان کرا.

کۆپنهاگن

کوردان و دۆستەکانیان لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بۆ ئیدانەکردنى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینی یەکەم و گۆشەگیریى ئیمراڵی رێپێوانێکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنى ژنانى کورد سێڤی و پلاتفۆرمی " Save Afrin Platform" رێکخرابوو. دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە رێپێوانەکەدا بەرزکرایەوە. لە رێپێوانەکەدا لەبارەى گۆشەگیریى سەر ئۆجالان سەدان راگەیاندراو بە ناو هاووڵاتییاندا بڵاوکرایەوە.

دواى رێپێوانەکە کۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجامدرا. لە دواى خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن، دەمیر چەلیک پەرلەمانتاری پێشووی مووش، کارڵ ئەریک فۆسڤێرسکۆڤ بە ناوی کۆمیتەى هێلسینکی لە پارتى سۆسیالیستى گەل و لە پەرنیلە فرهام لە فرۆمی کوردیسکی و تاهارجان جەیمانتاهان بە ناوی گەلی تامیل و توویى ماگنوسین لە رێکخراوی مەدەنیى دژ بە ئەشکەنجە وتەیان پێشکەشکرد.

سەمیعە بیلەن وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانى سێڤێ وێڕای ئیدانەکردنى پیلانگێڕییەکە سەرنجی خستە سەر ناوی ئەو دەوڵەتانە کە بەشداربوون لە پیلانگێڕییەکەدا.

بیلەن ئەوەشى وت "چیدەکەن با بیکەن، بەڵام ناتوانن بەر بە تێکۆشانی ئازادیى گەلی کورد و رێبەر ئۆجالان بگرن. ئۆجالان بۆ گەلی کورد هێڵی سوورە. بۆیە داوا لە هێزە دیموکراتیکەکان دەکەم لە دژی ئەو گۆشەگیرییە راپەڕن".

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایى پێهات.

لاڤیرۆ

لە کەمپی لاڤیرۆ لە ٦٠ کیلۆمەتریى باشووری رۆژهەڵاتى ئەسینای پایتەختی یونان چالاکییەکی تر بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیى ٩ی تشرینى یەکەم و گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا. لە چالاکییەکەدا یادی ئەو کەسانە بەرز راگیرا کە بۆ خاوەنداریکردن لە ئۆجالان ئاگریان لە جەستەىى خۆیان بەردا و سینەفیزیۆنێکیش نمایشکرا. ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد لە وتەکانیاندا یادی گیانبەختکردوانی تێکۆشانی ئازادییان لە کەسایەتیى خالید ئۆراڵ و ئومێد ئاجاردا بەرز راگرت.

ئێسن

لە شاری ئێسنی ئەڵمانیش بۆ هەمان ئامانج چالاکییەک رێکخرا. کوردان و چەندین رێکخراو و حیزبی چەپ چالاکییەکەیان رێکخستبوو و بەرێوەیان برد. لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

ر.م