هه‌ده‌په: لە ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی وەحشیگەری دەکرێت
گوتەبێژی کۆمسیۆنی قانوون و مافی مرۆڤ-ی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران ڕایگەیاند، لە خەلفەتی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌ل دراوه.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی قانوون و مافی مرۆڤ-ی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران ڕایگەیاند، لە خەلفەتی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌ل دراوه.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی قانوون و مافی مرۆڤ-ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) هەدەپە و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئایشە ئاجار باشاران ده‌رباره‌ی ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ی لە ناوچه‌ی خه‌لفه‌تیی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا كراوه و دەیان کەس ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، لە گوندەکانی خه‌لفه‌تی لایەنی کەم ٣٨ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون، دەستەکانیان لەپشتەوە کەلەپچە کراوه و وەکوو سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ئەشکەنجە دراون. ئەو كرده‌وانه کە ئەنجام دراون ده‌رخه‌ری ئەوەیه کە پەیمانەکانی دژبه ئەشکەنجە كه تورکیا ئیمزای كردوون، هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ئایشە ئاجار باشاران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، سیاسه‌تی ئەشکەنجەی دەوڵەت لە وان، مێردین، موغلا، ئێلح، ڕوحا و ئامەد بینراوه. ڕاشیگه‌یاند، «ئێـمە بینیمان وێنەی ئەو هاوڵاتیانه‌ی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراون بە ئه‌نقه‌ست لە مێدیاكان بڵاوكراونه‌ته‌وه. بینیمان کە دەوڵەت بە ئەشکەنجە، بە زوڵم و تووندوتیژی هەوڵدەدات هێزی خۆی پیشانی هاوڵاتییان بدات.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمە له نزیكه‌وه چاودێری ئەو وەحشیگەرییه ده‌كه‌ین کە لە خه‌لفه‌تی ڕوودەدات. سكاڵا له لای داموده‌زگه‌ی دادوه‌ری تۆمار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و ئەو کەسانە بكرێت کە لەم تاوانەدا بەشدارییان کردووه؛ پۆلیس، تیمه تایبەتەکان، سه‌رباز و ئەوانەی كه فەرمانیان داوە.»
s.m