هه‌ده‌په پشتگیریی خالیده كه‌راری فه‌له‌ستینی ده‌كات
هه‌ده‌په پشتگیری كه‌مپینی ئازادیی خالیده كه‌رار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قانوونسازی فه‌له‌ستین ده‌كات.
هه‌ده‌په پشتگیری كه‌مپینی ئازادیی خالیده كه‌رار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قانوونسازی فه‌له‌ستین ده‌كات.
پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په كه ٩ په‌رله‌مانتاری له زیندانه‌كاندان، پشتگیری كه‌مپینی ئازادی بۆ خالیده كه‌رار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قانوونسازی فه‌له‌ستین ده‌كات.
له ٢ی ته‌مووزی ٢٠١٧ پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتابوویه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قانوونسازی فه‌له‌ستین خالیده كه‌رار و ده‌ستگیریان كردبوو. كه‌رار، به‌بێ لێپرسینه‌وه و دادگه‌ییكردن ده‌ستگیركرابوو و ئه‌م دۆخه‌ش به‌رده‌وام درێژ ده‌كرێته‌وه.
ڕێكخستنه‌كان كه له‌نێویاندا هه‌ده‌په‌ش هه‌یه، گوتارێكیان بڵاوكرده‌وه و هه‌ڵوێستی ئیسرائیلیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی خالیده كه‌رار شه‌رمه‌زار كرد.
له نووسینه‌كه‌دا هاتووه: «له‌پێناو ئه‌وه‌ی خالیده كه‌رار ده‌موده‌ست ئازاد بكرێت و كۆتایی به دۆخی دیلگرتنی بێت و زیندانییانی سیاسیی فه‌له‌ستین كه له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان ئازاد بكرێن، ئێمه كۆبووینه‌ته‌وه. به گیانی خالیده كه‌رار به‌ڵێنی تێكۆشان ده‌كه‌ین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆی به‌رده‌دات.»
s.m