هێرشی سەر شەنگال لە ئەرمینیا شەرمەزارکرا

دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیا، هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.

بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە شەنگال، نوێنەرانی دەزگا کوردیەکان لە ئەرمینیان لە Oktonberyan, Elegez, Talîn, Eşterek Eboviyan, Erîvan و دەوروبەری لە گۆرەپانی کۆماری لە ئەریڤانی پایتەخت چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان، وێنەی ٤ شەهیدی شەنگال و ئاڵاکانی یەبەشە، یەژەشە، یەپەگە، یەپەژە، کەجەکە و پەکەکەیان بەرز کردەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن، بژی بەرخۆدانی شەنگال، فاشیست ئەردۆغانیان وتەوە. چالاکوانان بەرەو باڵەخانەی نەتەوەی یەکگرتووەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

دوای ئەوەی دەزگا کوردیەکان نامەیەکیان ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کنیاس حەسەنوڤ هاوسەرۆکی یەکێتی کوردان ئەرمینیا، سلۆ دربۆیان هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان، سێڕۆژ چوارچیان ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیتەی کوردستان و هونەرمەند دلبەرا وەکیل بۆ میدیاکان قسەیان کرد.

لە قسەکانیاندا گرنگی یەکێتی نەتەوەیی وەبیرهێنرایەوە و ڕاگەیەنرا، لەسەر بناغەی ئێزدایەتی یەکێتی پێویستیەکە.

چالاکوانان ناڕەزاییان بەرامبەر بیدەنگی ڕای گشتی نێودەوڵەتی دەربڕی و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بەرخۆدانی شەنگالیان وتەوە و کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.

ف.ق