"هەڵمەتی مێژوویى پێویستى بە هەڵوێست و بڕیاری مێژوویی هەیە"

بە ناوی ٧ زیندانى لە گرتوخانەی کاندرییە، کە لە دژی گۆشەگیری لە بەرخودانى مانگرتندان، نامەیەکیان بۆ بەرخودێرانى ستراسبۆرگ رەوانەکردووە و رایانگەیاندوە "هەڵمەتى مێژوویى پێویستى بە هەڵوێست و بڕیاری مێژوویى هەیە".

زیندانیانى زیندانی ژمارە ١ی جۆری تیى کاندرییە ماوەی ٤٧ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردان و نامەیەکیان بۆ چالاکوانانى مانگرتوو لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا نارد، کە مانگرتووەکانى ستراسبۆرگیش ماوەی ٤٦ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان.

محەمەد ئینال بە ناوی زیندانییە مانگرتوەکانەوە نامەکەى نووسیوە و رایگەیاندووە، ورە و موراڵ و ئامانجمان و پێداگریى زیندانییە مانگرتووەکان بۆ دژایەتیکردنی گۆشەگیری، لە بەرزترین ئاستدایە.

ئاماژە بەوەشکراوە "هەڵمەتى میژوویى پێویستى بە هەڵوێست و بڕیاری مێژوویى هەیە" و راشیانگەیاندووە، هەوڵ دەدەن لە رێگەى چالاکییەکەیانەوە ببنە رێبوارێکى رێگای مێژوو.

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە زیندانى ژمارە ١ی جۆری تی لە کاندرییە هەر یەک لە ئیبراهیم کایا، ردڤان گیوڤەن، یوسف باشاران، گیوڤەن سوڤاری ئۆغڵو، ئومید چاملبەل، نەجلا ئاتاک و محەمەد ئینال لە چالاکیى مانگرتندان.

ر.م