٢٠ ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دار له ئامه‌د ئازاد كران
له‌نێو ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوون، ٢٠ كه‌سیان ئازاد كران و داوای زیندانیكردنی ١٣ كه‌سیشیان كرا.
له‌نێو ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرابوون، ٢٠ كه‌سیان ئازاد كران و داوای زیندانیكردنی ١٣ كه‌سیشیان كرا.
به بڕیاری داواكاری گشتیی ئامه‌د ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ده‌یان ماڵ و ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستگیر كرد. ٣٢ كه‌س له‌وانه‌ی ده‌ستگیركرابوون، ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی دادگه كران.
دادگه به مه‌رجی پشكنینی دادی بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانان؛ ئه‌سرا سۆلین دال، سه‌میحه ئالانكوش و محه‌مه‌د ئاكدۆغان و سیاسه‌تمه‌داران؛ فیگه‌ن ئاراس كاپلان، حه‌سه‌ن حوسێن ئه‌به‌م، حوسێن كایا، فاتمه گول، ئازیزه ئینانهان، محه‌مه‌د نووری ئۆزده‌میر، حه‌سه‌ن چیچه‌ك، حیكمه‌ت ئارسلان، یاسه‌مین ئۆزه‌ر، یوكسه‌ل باران، پڕۆفیسۆر نووره‌دین تورگای، ڤه‌دات دا‌غ، نه‌ژده‌ت سه‌زگین، توبا دوندار، زه‌كی باران، نوران گونباتی و محه‌مه‌د شه‌نپۆلات-ی دا.
داواكاری گشتی به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی رێكخستن داوای له دادگه كرد سزای زیندانیكردن بۆ ده‌ستگیركراوان؛ فاخری ئۆزبای، گولستان یڵدز، عه‌باس ئاسلان، له‌یلا ئایاز، دلناز ئه‌كمه‌كچی، بارش كۆیون، ئایگول ئالاگوندوز، عه‌دنان ئاكگول، ئایشان كانوش زه‌نگین، ئه‌حمه‌د ئاسلان، زولكوف كۆیون و ساڤاش ئاسلان ببڕێته‌وه.
كاروباری وه‌رگرتنی ئیفاده له ده‌ستگیركراوان له دادگه‌ی ئامه‌د به‌رده‌وامه.
s.m