پارێزه‌رانی ئۆجالان جارێكی دیكه داوای دیداری ئۆجالانیان كرد
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان جارێكی دیكه داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئوویسال، مه‌زڵووم دینچ، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و جه‌نگیز یوره‌كلی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ردانی ئۆجالان بكه‌ن داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.
پارێزه‌ران له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه تا ١ی ئایاری ئه‌مساڵ ٨١٠ جار داوای دیداری ئۆجالانیان كردووه به‌ڵام به بیانووی جیاواز ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌درا سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن. پاش ٨ ساڵ، له ٢ و ٢٢ی ئایار\١٢ی گوڵان و ١ی جۆزه‌ردان پارێزه‌ران توانیان چاویان به ئۆجالان بكه‌وێت.
ئه‌م دیدارانه‌ی پارێزه‌ران پاش چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن هاتنه‌ئاراوه. دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا ڕۆژی ١٧ی نیسان\٢٧ی گوڵان قه‌ده‌غه‌ی دیداری پارێزه‌ران و ئۆجالانی هه‌ڵگرت.
وه‌زیری داد عه‌بدولحه‌مید گول ڕۆژی ١٦ی ئایار\٢٦ی گوڵان ڕایگه‌یاندبوو، بڕیاری ڕێگری كردن له دیداره‌كانی ئیمڕاڵی هه‌ڵگیراوه. پارێزه‌ران و مانگرتوان ئه‌و كات داوایان كردبوو به‌كردار ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت.
s.m