پارێزەران بۆ بینینى ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتیی تورکیایان کرد

پارێزەرانى ئۆجالان بۆ بینینى موەکیلەکەیان سەردانی داواکارى گشتیى کۆمارییان کرد لە بورسا.

رێزان ساریجا، فایق ئۆزگیور ئەرۆل، نەرۆز ئویسال و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ جاری ٧٨٧هەم سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

پارێزەرانى ئۆجالان لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ی گەلاوێژ لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە رێگایان پێنەدراوە سەردانى ئۆجالان بکەن.

ر.م