پارێزەران بۆ چوونە ئیمراڵی سەردانى بەرپرسانیان کرد

پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەل عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕازیە تورگوت، ڕێزان ساریجا، سەبری کوکلو و ئیبراهیم بێلمەز بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان دواى ٨ ساڵ، رۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئاب چاوپێکەوتنیان لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجامدا.

ک-ش