پارێزەران و بنەماڵە داواى چاپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان کرد

پارێزەران و بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانى تر لە ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد.

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانى داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یولەکلی، مەزڵوم دینچ و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەوەى لە ٣٠ی نیسان تاوەکو ٧ی ئایار لە رۆژێکى گونجاودا بتوانن چاویان بە موەکیلەکەى خۆیان بکەوێت، سەردانی داواکارى گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

ژ.ت