پارێزەرانی ئۆجالان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئۆجالان ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویسال بەئامانجی دیدارلە گەل ئۆجالاندا، بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن.

بە پێی لێدوانی ژووری یاسایی سەدە ، پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویسال، بەئامانجی دیدارلەگەل ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن.

ڕاگەیەنراوەکە لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویترەوە بڵاوکراوەتەوە و وتراوە، " لە پارێزەرانی ژوورەکەی ئێمەدا نەورۆز ئویسال و ڕەزان ساریجا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی حوزەیران/٢٢ی جۆزەردان بۆ بینینی بەڕێزئۆجالان بەروە دوورگەی ئیمڕالی بەڕێکەوتوون.

دوای ئەوەی کە دادگای کۆماری بوورسا وڵامی ئەرێنی دایەوە بۆ داواکاری پارێزەرانی ئۆجالان، پارێزەران ئەمڕۆ بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن تا چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بکەوێت.

دوا دیداری پارێزەران دەگەڕێتەوە بۆ ٢ی ئایار و ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ کە توانیان چاویان بە ئۆجالان بکەوێت."

ک-ش