پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە ١٢ کەسی دەستگیرکرد

ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى دەوڵەتى تورک لە دژی کورد بێ پسانەوە بەردەوامیى هەیە. پۆلیس لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و رۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا و ١١ کەسی تریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئەنقەرە و رۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا و ١١ کەسی تریان دەستگیرکرد.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: رۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا، ئەبوزەر کسا بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئەنقەرە، دەنیز ئایدن، موراد چەشمە، گوڵناز بۆزکورت، سیمگە ئاکسان، محەمەد کۆنوک، ئۆزگە چرپان، بوراک ئایدەمیر، سەلڤی پۆڵات، محەمەد دەرسولو و ئیلکەر ئیشک.

ر.م