'پێویستە ڕێگە بە ئەردۆغان و سوپا بکوژەکەی نەدرێت'

کوردستانیانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕژانە ناو شەقامەکان.

لە شارەکانی فریبورگ، ئۆگسبورگ، ساربروکین، بریمین، هامبورگ و کیلی ئەڵمانیا بە هەزاران کەس ڕژانە ناو شەقامەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

لە خۆپیشاندان و چالاکیەکاندا دروشمی پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و "بکوژ ئەردۆغان"یان وتەوە و داوا لە وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا، ڕێگە بە ئەردۆغان و سوپا دڕندەکەی بگرن.

لە چالاکیەکاندا کە بەشێکی زۆر لە رێکخستنە کوردیەکانی ئەڵمانیا و رێکخستنە ئەڵمانیەکان بەشدار بوون، بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەی لە نێوان گەلی کورد کرا.

ف.ق