پەرلەمانتاری هەدەپە کەمال پەکۆز سەبارەت بە کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی مانگرتن و قۆناغی داهاتوو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا. پەکۆز ڕایگەیاند، بۆ کۆتاییهێنان به گۆشەگیری ٨ کەس گیانیان بەخت کردووه. ناوبراو سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕهوایهتیی بەرخۆدانی چالاکییەکانی مانگرتن.
پەکۆز ڕایگهیاند، خهمساردی حکوومەت بووەته هۆی ئەوەی ٨ کەسی گیان لەدەست بدەن. گوتی، «نەک بە قسە و سیاسەتەکانی شەڕ، بەڵکوو بە سیاسەت، بەو قسە و هەنگاوانەی کە رێگەخۆشکەرن، ئارامی دهكرێته دیاری بۆ گەلان. پێشتر بینیمان؛ بە ئهنجامدانی دیدارهكان دەکرێت ئارامی بێتەدی. ئەو هانگاوانەی بەم دواییانە لە رووی سەربازییەوە نراون، وای كرد كه وهڵات بکەوێتە نێو دۆخێکی زۆر ئاڵۆزتر. هیوادارین لە ئێستا بەدواوە به سیاسهتهكهیاندا بچنهوه.»
«ئەگەر هەنگاوەکان بۆ گەرمکردنی شەڕ بن، ئەنجامەکەی زۆر قورس دەبێت»
پهرلهمانتارهكهی ههدهپه باسی لەوەش کرد، دوای کۆتایی هاتنی چالاکیی مانگرتن، بەتێپەڕبوونی کات دەبینرێت کە تا چەند قانوون جێبەجێ دەکرێت. گوتی، «زۆر گرنگە بە شێوهیهكی ئاسایی چاوپێکەوتنهكان لەگەڵ ئۆجالان بكرێن. چونکە ڕوانگهكانی زۆر گرنگن.» پەکۆز ڕاشیگهیاند، چاوپێکەوتنی لەو شێوەیە نەک تەنیا بۆ گەلی کورد بهڵكوو بۆ تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوینیش زۆر گرنگه. گوتیشی، هەر پەیامێک لە بەڕێز ئۆجالانەوە بێ، بە کەڵکی تورکیاش دێت. رێگەی ژیانی یەکسانی هەموو گەلان و بەدیهاتنی ئارامی تەنیا بە ئیمڕالیدا تێدەپەڕێت.
«پێویستە کەسایەتییه گرنگهكانی كۆمهڵگهش سەردانی ئۆجالان بکەن»
پەکۆز دهربارهی بایەخی چاوپێکەوتنی ئاسایی گوتی، «بێگومان زۆر گرنگە کە بەڕێز ئۆجالان بتوانێت پارێزەر و کەسوکارەکەی ببینیێت. نەک تەنیا پارێزەر و کەسوکارەکەی، بەڵکو ئەو کەسایەتییانهی کۆمەڵگە کە خۆشیدەوێن و رێزیان لێ دەگرێت، دهكرێت سەردانی ئۆجالان بکەن. مامهڵهیهكی لەو شێوەیە بە کەڵکی بەرژەوەندییەکانی گەلان دێت و له تورکیا ڕێگه بۆ هەنگاونانهكانی دیکە دەکاتەوە.»
s.m