ڕێکخراو و لایەنەکانی کەرکووک داوایان کرد کە کورد بە یەک لیست لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات

لە کۆبوونەوەیەکی لایەن و رێکخراوەکانی شاری کەرکووکدا جەخت لەسەرئەو کرایەوە کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەشداری بکەن.

نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکانی شاری کەرکووک لە بارەگەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەنەکە لە کەرکووک کۆبوونەوە و سەبارەت بە یەک لیستی لایەنە کوردیەکانی کەرکووک قسەوباسیان کرد.

پاش کۆبوونەوەی لێپرسراوی ڕێکخراوە دیموکراتی و پیشەیی و جەماوەریەکانی شاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەو ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێکەوتن خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکانی کەرکوک لەلایەن ڕێبین محەمەد بەرپرسی لقی کەرکوکی ڕێکخراوە دیمۆکراتی و پیشەیی و جەماوەرییەکان لە کەرکووک خوێندڕایەوە،

دەقی ڕاگەیاندڕاوەکە: ''ئەمرۆ لە دوای کۆبوونەوە لەگەل سەرجەم ڕێکخراوەکانی شاری کەرکوک لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتین:

١- هەموومان یەک دەنگ وهاوڕاین لە سەرئەوەی کە پێویستە تێکرای حزبە کوردستانیەکان بە یەک لیست بەشداربن لە هەڵبژاردنەکان.

٢- داوا دەکەین لە سەرکردایەتی حزبە کوردستانیەکان کە بە زووترین کات کۆبوونەوەی لوتکەی حزبە کوردستانیەکان ببەسترێت بە ئامانجی پشتیوانی لە یەک لیستی حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

٣- بریارماندا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاڕاستەی پەڵەرڵەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و یونامی بکرێت .

٤- بڕیارمان داوە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری هاووڵاتیان بکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەردانی ناوەندەکانی تۆماری سیستەمی بایۆمەتری بکەن.

ک-ش