کردنەوەی بنکەی هەڵبژاردنی هەدەپە لە سڵۆپی
بە بەشداریی هەزاران کەس،هەدەپە لە سلۆپی بنکەی هەڵبژاردنی کردەوە. پاڵێوراوانی هەدەپە ئاماژەیان بە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕکرد و وتیان "ئێمە دەسماڵەکەی 'دایە تایبەت' لە سەرعەرد هەڵدەگرینەوە".
بە بەشداریی هەزاران کەس،هەدەپە لە سلۆپی بنکەی هەڵبژاردنی کردەوە. پاڵێوراوانی هەدەپە ئاماژەیان بە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕکرد و وتیان "ئێمە دەسماڵەکەی 'دایە تایبەت' لە سەرعەرد هەڵدەگرینەوە".
ڕێکخستنی هەدەپە-یشیرناخ لە سڵۆپی بە بەشداریی هەزاران کەس دوویەمین بنکەی هەڵبژاردنی کردەوە. بنکەکە بە وێنەکانی پاڵێوراوی هەدەپە بۆپۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش، وێنەی هاوسەرۆکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەڵی و ئاڵاکانی هەدەپە ڕازێنرایەوە.
بە هاتنی پاڵێوراوانی هەدەپە بۆ پەرلەمان حەسەن ئۆزگیونەش، نوران ئیمیر، سەردار کیونی و حوسێن قاچماز، لەگەڵ پەرلەمانتاری شیرناخ-ی هەدەپە لەیلا بیرلیک بۆ گۆڕەپانەکە، جۆش و خرۆشی گەل زیاتر بوو.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی دیموکراسیی، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شیرناخ زەینەب ئونات وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا دەستنیشانی کرد کە ئەوان سەری ڕیز وحورمەت لەبەرامبەرهەڵوێست و ڕەنج و تێکۆشانی گەلی سلۆپیدا دادەنەوێنن.
پەرلەمانتار بیرلیک، سیاسەتمەدارانی زیندانیی وەبیرهێنایەوە، هاوکات ئاماژەی بە ٣ سیاسەتمەداری ژنی کورد کرد کە لە سلۆپی لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا کوژراون و ڕایگەیاند "کاتێک خەڵکی سلۆپی دەچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان، با دایە تایبەت و حاجی لوقمان بیرلیک لە بیر نەکەن".
پاڵێوراوانی هەدەپەش لە شیرناخ دەستنیشانیان کرد کە ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ، ڕۆژی تۆڵەکردنەوەیە. نوران ئیمیریش لە وتارەکەیدا دایە تایبەت (تایبەت ئینان) وەبیرهێنایەوە کە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا کوژرا و ماوەی ٧ رۆژ تەرمەکەی لە ناوەڕاستی شارەکەدا مایەوە و ڕێگەیان نەدەدا تەرمەکەی هەڵبگرنەوە و بە خاکی بسپێرن. بیرلیک ٣ ژنە سیاسەتمەداریی تری کوردی وەبیرهێنایەوە کە ئەوانیش گیانیان لەدەستدا و وتی "ئێمە دەسماڵەکەی دایکە تایبەت لە سەر عەرد هەڵدەگرینەوە".
دوایی وتارەکان، بنکەکە کرایەوە و مەراسیمی کردنەوەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ک-ش