گۆشەگیری بەهۆی کەموکۆڕی ئێمەوەیە

"٢٠ساڵە لەئیمڕاڵی گۆشەگیرییەکی ڕەها پەیرەودەکرێ. ژنان وگەنجان وئێمە وهەرکەسێک لە ئەو وەک رێبەر قەبووڵ دەکات، ڕخنە لە خۆمان دەگرین، ڕێبەرئاپۆ کاتێک کە گیرا، وتبووی کە لەبەرهاوڕێیەتی کەم ئەوشتە ڕوویداوە، بەردەوامی گۆشەگیری ئەوکەموکۆڕیانە نیشان دەدات."

ڕۆژنامەوان گولیستان چیا یەکێک لە چالاکانی مانگرتووە، دەربارەی ئەم بابەتە بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئوزگەل پۆلێتیکا قسەی کرد.

گولیستان ئەوەی خستەڕووکە هەبوونی ڕێبەرئاپۆ بۆژنان گەلێک گرینگە و وتی، "  ئەگەرئەمڕۆ لێرەدا دەتوانم بەرخۆدانی بکەم، بەهۆی ڕێبەرئۆجالانە، بەسایەی ماندووبوونی ڕێبەرایەتی بۆئازادی ژنان، ژنان خۆیان بە ڕێبەرئاپۆوە پێناسەدەکەن. هەربۆیە وتەکانی ئۆجالان بۆهەرکەسێک گرینگە، بەڵام بۆ ژنان زۆرگرینگترە."

گولیستان ئەوەی خستەڕووکە مەترسییەکی گەورە لەسەرژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان هەیە و وتی، " ٢٠ساڵ ماوەیەکی کەم نییە. ٢٠ساڵە لەئیمڕاڵی ئەشکەنجە دەکرێت. ژنان،گەنجان، ئێمە و هەرکەسێک کە باوەڕی بەڕێبەرایەتی هەیە، ڕخنەلەخۆمان دەگرین. کاتێک ڕێبەرئاپۆ گیرا، وتبووی کە بەهۆی هاوڕێیەتی کەمەوە ئەوشتە ڕوویداوە. بەردەوامی گۆشەگیری نیشاندەری ئەوشتەیە.ئەگەرئێمە بمانتوانیایەت ئەو کەموکؤڕییەی خۆمان سەرڕاست بکەینەوە، ئیستاکە گۆشەگیری کۆتایی پێهاتبوو. ئێمە هەوڵ دەدەین لەڕێگەی ئەم چالاکییەوە ئەرکەکانی خۆمان بەجێگەبهێنین."

گولیستان چیا ئەوەی هێنایەسەرزمان، چالاکی مانگرتن لەخواردن بە هۆی بێچارەییەوە نییە و وتی ، " لەوانەیە بوترێت،' ڕێگەیەکی ترنەماوە هەربۆیە ئێمە دەستیمان بەمانگرتن کردووە'. بەلام من بەو شێوازە لێی ناڕوانم. ئەمە بۆئێمە شیوازێک لەتێکۆشانە. دەبێت کە لەئەورووپا کاری جیاوازبکرێت. هەربۆیە ئێمە لەپێش چاوی هەمووجیهانەوە مانگرتن لەخواردن دەکەین. لەچیاکانی کوردستان بەرخۆدانێکی مەزن لەئارادایە. لیرەشدا بەرخۆدان فراوانتربوو. هەڤالانی ئێمە، گەنجانی کورد، ژنانی کورد بەسالانێکە تێکۆشان دەکەن. تێکۆشان بەم ڕەنگە هەمەگیربوو. لەڕۆژئاوای کوردستان بەبەشداری گەلانی ناوچەکە خۆسەری دامەزراوە. لە دژی هێزە داگیرکەرەکان هێزێکی گەورە دامەزراوە. ئەوەش رێگەیەکی بەرخۆدانییە. ئێمە باوەرمان وایە کە ئەم چالاکییە ویژدانی مرۆڤایەتی بەخەبەردەکاتەوە."

گولیستان وتی، " ویژدانەکان دەتوانێت ئەم دەنگە ببیستن. هەربۆیە دەمانهەوێت ئەوشتە نیشانی بەردەنگەکانی خۆمان بدەین. مانگرتن لەخواردن ئەوەیە کە مرۆڤ چاوەڕێی مردن بێت. ئەگەرویژدان، مرۆڤایەتی هەبێت، ئەوا گوێ بیستی دەنگی ئێمە دەبن. بێگومان ئێمە تەنیا نین. هەڤال لەیلا پێشەنگی چالاکییەکەی ئێمەیە."

ک٠ش