یەکینەکانی تۆڵە:دەسەڵات و هاوکارانی، ئامانجی سەرەکی چالاکیەکانمان دەبن!

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە رایگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە هەموو رۆژێک دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و ناوەندەکانی هاوکاریکردنیان، دەبن بە ئامانجی چالاکیەکانیان.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی و شەهید سۆرۆ ئەحمەد چەند چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکیان بلاو کردەوە.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەی یەکینەیکانی تۆڵەسەندنەوەدا پەیامێکی توند ئاڕاستەی دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورکیا کرا و تێیدا هاتووە:" ئێمە هەموو رۆژێک ناوەندێکی بازرگانیتان دەسووتێنین. بێگومان نەک نرخەکانی ئەم کۆمەڵگایە، بەڵکو پارە و دراوەکانتان کە ئێوەی فاشیست لەسەری خەوتوون، دەسووتێن و دەبن بە خۆڵەمێش. بۆ ئەم ئامانجەشمان هەر رۆژە و ناوەند و باڵەخانەیەکی دەوڵەتی فاشیست و کاپیتالیست و هاوکارانی دەکەینە ئامانج."

لە راگەیێندراوەکەدا بانگەوازیەکی توند ئاڕاستەی هاوکار و نۆکەرانی دەسەڵات کرا و باس لەوە کرا کە هۆشداری تەواویان داوە و ئیدی هۆشداری نادەنەوە و وتیان:"زیاتر دەتانکەینە ئامانج. هەر کەسێک خزمەتی دەوڵەتی تورک بکات کە کورد قڕ دەکات، با ئەوە باش بزانێت کە لێپرسینەوە لە هەر بۆمب و گوللەیەک دەکەین کە لە کوردستان دەبارێنن. هاوکات هەموو بازرگانیەکی ئەو کەسانەی دوژمنایەتی کورد دەکەن و تێکەڵ بە شەڕی تایبەت دەبن و دەیانەوێت شەڕی براکوژی دروست بکەن، وڵامی پێویست وەردەگرن."

لە بەردەوامی راگەیێندراوەکەدا یەکینەکانی تۆڵە، شەهیدانی زینی وەرتێیان بە بیر هێنایەوە و وتیان:"ئێمە لەگەڵ ئەوانەداین کە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەدەن. رێبەرایەتی شێوازی ژیانمانە."

لە بارەی چالاکیەکانیشەوە یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە ئەم زانیاریانەیان بڵاو کردەوە:" ٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە دژی ناوەندێکی بازرگانی لە شاری ئەستەنبول چالاکیەکمان ئەنجامدا و و ناوەندەکە سووتێندرا. چەندین کاتژمێر ئاگرەکە نەکوژایەوە، تا بووە خۆڵەمێش.

هەمان رۆژ کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە ناوچەی ئاکچابورگازی ئەسەنیورتی شاری ئەستەنبوڵیش لە دژی کارگەیەکی پیشەسازی چالاکیەک بەڕێوە چوو، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ناوچە پیشەسازیەکە بە تەواوەتی بێکەڵک بووە."

ز.ش