٢٦ەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل-حەماس: ئیسرائیل زیاتر لە ١١ هەزار ئامانجی بۆردومان کردووە

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٢٦ ڕۆژی تێپەڕاند، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ٧ی تەشرینی دووهەمەوە زیاتر لە ١١ هەزار ئامانج بۆردومان کراوە.

لەو شەڕەی کە بە هێرشی حەماس لە ٧ی تەشرینی یەکەم دەستی پێکرد، نزیکەی ٩ هەزار کەس لە بۆردومانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون بە هەزاران کەسیان منداڵ بوون. وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لانیکەم هەشت هەزار و ٥٢٥ کەس کوژراون، کە ٣ هەزار و ٥٤٢ کەسیان منداڵن و دوو هەزار و ١٨٧ کەسیان ژنن.

٣٢٦ سەربازی ئیسرائیل کوژراون

لە بەرەی ئیسرائیلەوە ئامارەکان قورستر دەبێت. لە ٧ی تەشرینی یەکەمەوە بەگشتی زیاتر لە ١٤٠٠ کەس لە هێرشانەدا کوژراون کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنین.

سوپای ئیسرائیل بەیانی چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٩ سەربازی دیکە کوژراون. بەم شێوەیە هەژماری سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل گەیشتوەتە ٣٢٦.

زیاتر لە ١١ هەزار 'ئامانج' بۆردومان کراون

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە ١١ هەزار 'ئامانجی ڕێکخراوی تیرۆریستی' لە کەرتی غەززە بۆردومان کراون.

شەڕەکە لە وشکانییەوە فراوانتر دەبێت

سوپا ڕایدەگەینێ کە شەڕێکی قورس لەگەڵ حەماس لە کەرتی غەززە ڕوودەدات. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەیان سەربازی فەلەستینی کوژراون.

حزبوڵای لوبنان ئاماری شەڕی بڵاوکردەوە

لە بەرەی تری شەڕەکەدا لەسنووری لوبنان هێرشەکان قورسن.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە حزبوڵا ئاماری شەڕ و هێرشەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ١٢٠ سەربازی ئیسرائیل 'کوژراون و بریندار بوون'.