داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاند

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی بۆ سەر هۆڵی کۆنسێرتی شارەوانی مۆسکۆ ڕاگەیاند، کە تیایدا لانیکەم ٤٠ کەس کوژران.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕابردوو ٢٢ی ئادار هێرش کرایە سەر هۆڵی کۆنسێرتی شارەوانی کرۆکوس لە مۆسکۆ، کە بەو هۆیەوە لانیکەم ٤٠ کەس کوژراون و ١٤٦کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا بارودۆخی ٦٠ برینداری بە ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

داعش لە تێلێگرام بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە. تا ئێستا لێدوانی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە هێشتا نەدراوە.