هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر شارەوانی مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا، زۆرکەس کوژران و برینداریش بوون

بەپێی زانیارییەکان چەند چەکداری نەناسراو ئێوارەی هەینی ٢٢ی ئادار هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی مووزیک لە ڕۆژئاوای شاری مۆسکۆ و دەستڕێژی گولـلەیان لە بەشداربووانی کۆنسێرتەکە کرد.

لە بەشێک لەو دیمەنانەی لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاو کراونەتەوە، دەبیندرێت کە شوێنی کۆنسێرتەکە ئاگری لێکەوتووتەوە. هەروەها کۆمەڵێک دیمەنی دیکەش بڵاو بوونەتەوە کە تێیدا دەبیندرێت چەکدارە هێرشبەرەکان لە مەودای نزیکەوە تەقە لە بەشداربووانی کۆنسێرتەکە دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ڕووسیا، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون. زانیارییە بەراییەکان باس لە کوژرانی ٥٠ بۆ ١٠٠ کەس دەکەن.