کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامە

شاندێکی ئەندامانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەنقەرە دیداریان لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و لەگەڵ سەرۆکی میت، وەزیری بەرگری و سەرۆکی کۆمیسیۆنی مەجلیسی نوێنەران دیدار ئەنجام دەدەن.

شاندی ئەندامانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەنقەر

سەردانی شاندی ئامریکا بۆ ئەنقەرە پێش سەردانەکەی تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپەیە بۆ ئەمریکا لە ٩ی ئایاردا پێکهات.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزارییە سەربازییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مایک ڕۆجەرز، ئەندامی کۆمیسیۆنەکە ئادەم سمیت لە گەڵ شاندی یاوەری لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئادار لە ئەنقەرە دەستیان بە دیدار کرد.

جێی ئاماژەیە شاندەکە دەستپێک لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری کاروباری دەرەوە دیداری کرد.

لە ڕۆژی دووەم سەردانەکەدا شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی میت (MİT) و یاشار گولەر وەزیری بەرگریی دەوڵەت و سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری لە پەرلەمان خولوسی ئاکار کۆدەبێتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشەکانی سەر پەکەکە و ڕۆژئاوا، پرۆسەی تەداروکات و مۆدێرن کردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ١٦ دەکرێت.

دیدارەکان لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەڕەشە نوێیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بەردەوامە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەنیازە لە مانگی نیساندا سەردانی عێراق بکات و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ٦ی ئایاردا سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا بکات.