لە هێرشێکی ئەمریکادا لە سوریا ٨ چەکداری لایەنگری ئێران کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا ٨ چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ، وەک بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سەر بنکەکانی لە عێراق و سوریا، ئەمریکا لە دژی چەکدارانی سەر بە ئێران هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا لە رۆژهەڵاتی سوریا ٨ چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون.

ئەمریکا لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا لانیکەم ٣ جار هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئێران.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە بەدەیان جار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، باشووری کوردستان و سوریا کراونەتە ئامانج.

هـ . ب