لە شەوێکدا ٦٠٠ شوێن لە غەززە بۆردومان کران

شەری ئیسرائیل-حەماس لە رۆژی ٢٤ەمیندایە. ئیسرائیل رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ ئامانجیان لە غەززە بۆردومان کردووە.

ئەو شەڕەی دوابەدوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردبوو، تادێت دژوارتر دەبێت. لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە. ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی زەمینی ئامادە دەکات و بۆردومانەکانیشی چڕتر کردووەتەوە.

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٦٠٠ ئامانج بۆردومان کراون

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرانسا سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ ئامانجی لە غەززە بۆردومان کردووە.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بە دەیان چەکداری حەماس کوژراون

لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە کە شەوی رابردوو لە شەڕەکانی کەرتی غەزەدا دەیان چەکداری حەماس کوژراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، فرۆکەیەکی جەنگی بینایەکی بۆردومان کردووە کە زیاتر لە ٢٠ چەکداری حەماسی تێدابووە.

تانکەکان گەیشتوونەتە دەروازەی غەززە

تانکەکانی ئیسرائیل لە دەروازە غەززە لە باکووری ئەو شارەن. شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە رێگە سەرەکییەکانی شارە کە رێگەی ئەو تانکانەوە داخراون.

دادوەری دادگای تاوانی نێونەتەوەیی: رێگریی لە گەیاندنی هاوکارییەکان تاوانە

لەلایەکی دیکەوە رەوانەکردن و ناردنی هاوکارییەکان ئەگەر کەمیش بن، بەردەوامە. هاوکارییەکان بۆ مەدەنییەکانی فەلەستین لە دەروازەی سنووری رەفەح لەنێوان میسر و غەززە کۆدەکرێنەوە. نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کەریم خان رۆژی یەکشەممە لە قاهیرە لە میانی لێدوانێکدا رایگەیاند کە رێگری کردن لە پەڕینەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە تاوانە و ئەوەی خستەڕوو.

کەریم خان کە هاوکات دادوەری دادگای تاوانی نێونەتەوەییشە باسی لەوەکرد، کە دەبێت خۆراک و دەرمان بگاتە مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە و جەختیشی کردەوە، کە ئەوەی تێبینی کردووە کە رێگری لە پەڕینەوەی بارهەڵگری هاوکارییەکان دەکرێت.

بەرەی لوبنان

لە سەر سنووری ئیسرائیل-لوبنانیش شەڕ دژوارتر دەبێت. حزبوڵا رایەگیاند کە لە باشووری لوبنان چەکدارێکیان کوژراوە، بەڵام کات و شوێنی کوژرانی ئەو چەکدارەیانی ئاشکرا نەکردووە. بە گوێرەی میدیای لوبنان لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا ٤٩ چەکداری حزبوڵا کوژراون.

ئەمریکا: سەربازەکانمان رەوانەی ئیسرائیل یان غەززە ناکەین

جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامالا هاریس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جی بی ئێس رایگەیاند، "هیچ نیاز و پلانێکیان نییە کە یەکینە سەربازییەکانیان رەوانەی ئیسرائیل یاخود غەززە بکەن".