لە سلۆپی کۆرسی زمانی کوردی کرایەوە

ناوەندی چاند و هونەری شارەوانی سلۆپی کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی کردەوە.

کۆرسی زمانی کوردی

لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ، ناوەندی چاند و هونەری شارەوانی سلۆپی کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی کردەوە. هاوسەرۆکانی شارەوانی سلۆپی، پەرلەمانتارانی شارەکە و ڕێکخراوی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری (کەسک) و کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئیهەدە) و چەندین هاوڵاتی بەشداری کۆرسەکە بوون. خوێندکار و مامۆستایانی کورد و بەشداربووان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداربوون.

مامۆستای زمانی کورد موسلم ئەرگین تیشکی خستەسەر گرنگی زمان و ڕایگەیاند ئەم هەنگاوەیان بۆ خزمەتی زمانی کوردی گرتۆتەبەر و گەل پێشوازییەکی گەرمی لە هەنگاوەکە کردووە و زۆر کەس بۆ فێربوونی زمانی کوردی سەردانیان کردوون، گوتی: "ئەمەش دەرخەری هۆشیاری گەلەکەمانە دەربارەی چاند و زمانی خۆی".

موسلم ڕایگەیاند هەر کۆتایی هەفتەیەک پەروەردەی زمانی کوردی دەدەن و داوای لە هەمووان کرد سەردانیان بکەن و خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن.

پاشان مامۆستای کوردی ئایدن دەنیز ڕایگەیاند پێش ٨ ساڵ ڕێکخراوەکەیان بە ناوی کوردی-دەر داخرا، ئەمڕۆ لەسایەی شارەوانییەکانی خۆمانەوە دەتوانین کۆرسی زمانی کوردی بکەینەوە، گوتی: "ئەمە دڵخۆشی و شانازییەکی مەزنە. ئێمە دەڵێین هەموو ڕۆژێکمان کوردی و کوردەوارییە. زمانی کوردی ئەوەن دەوڵەمەندە ئەمڕۆ لە ئاستی جیهاندا لە پلەی دەهەمیندا دەبینرێت. بەڵام بەداخەوە هێشتا نەیانهێشتووە ببێتە زمانی فەرمی. بەڵام بەڵێن دەدەین بەو پێشەنگ و قارەمانانەی بەبێ دەرفەتی ئەوتۆ خزمەتی زمانی کوردیان کردووە و گەیاندوویانە بە ئەمڕۆ، ئێمە زمانی خۆمان لەبیر ناکەین و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین".

پاشان پەروەردەی زمانی کوردی دەستی پێ کرد. لەکۆتاییدا کردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی بە هەڵپەڕکێ پیرۆزکرا.