لەسەرسنوری توركیا سەرچەتەیەكی داعش دەستگیر كرا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لەسەر سنوری توركیا ئۆپەراسیۆنێكیان پێكهێنا و سەرچەتەیەكی داعشیان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ سەرلەبەیانی؛ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەسنوری سوریا ـ توركیا ئۆپەراسیۆنێكیان پێكهێنا.
ئۆپەراسیۆنی كاردانەوەی خێرای سەر بەهێزی ئەركداری یەكگرتوویی راگەیەندراوێكیدا و رایگەیاندوە؛ هێزەكانی هاوپەیمان لە ١٦ی حۆزەیران لەسوریا لەئۆپەراسیۆنێكدا سەرچەتەیەكی داعشیان دەستگیر كردوە. ئەو سەرچەتەیە لەنێو ریزەكانی داعشدا شارەزای درۆستكردنی بۆمب بووە و لە سوریا یەكێك لەسەرچەتەكانی داعش بووە.
جێگای ئاماژەیە، ناسنامەی سەرچەتەكە ئاشكرا نەكراوە.
هـ . ب